هاوپه‌یمانی عەرەبی به نیوه‌چڵی كۆتایی به ئاگربه‌ست هێنا
K24 – هه‌ولێر
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه كۆتایی به‌و ئاگربه‌سته هێنا كه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر راگه‌یاندبوو.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌كاتی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن بووه و ئه‌گه‌ر حووسییه‌كانی پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن، ئه‌وا درێژ ده‌كرێته‌وه.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: "ئاگربه‌ستی 48 كاتژمێری كۆتایی هاتووه، به‌هۆی پێشلكارییه‌كانییه‌كانی یاغیبووانی حووسی و هاوپه‌یمانانی".
ئاگربه‌ست كه‌متر له 24 كاتژمێر به‌رده‌وامبوو و به نیوه‌چڵی ته‌واو بوو، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌واڵی چه‌ندین هێرشی هه‌ردوو لا دژی یه‌كتر بڵاو كراونه‌ته‌وه.
لیوا روكن ئه‌حمه‌د عه‌سیری گوتی "هیچ رێزگرتنێك به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ست نه‌بووه، بێجگه‌له پێشلكاری و له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی هیچ بیانوویه‌كمان نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست، ته‌واو بوو".