كلۆپ به‌هۆی هۆكارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له یاریزانه‌كانی ده‌كات
كلۆپ ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی ستیڤن جیرارد ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگی گرت و دواتر بۆ چێڵسی چۆل كرد، له‌مباره‌یه‌وه یۆرگن كلۆپ داوا له یاریزانه‌كانی ده‌كات خۆیان له له‌خۆبایبوون به دوور بگرن، ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌شی به ڕووی ستیڤن جیرارد ده‌كاته‌وه.
به‌شێك له میدیاكانی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی لیڤه‌رپوول لاون و به‌هۆی گه‌یشتنیان به لوتكه‌ی پرێمه‌ر لیگ جۆرێك له لهخۆبایبوونیان پێوه دیاره.
یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له برسیڤێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یاریزانێكم ئێستا له‌م مانگه‌دا به‌هۆی گه‌یشتنمان به لوتكه له‌خۆبایی بێت، بۆ مانگی داهاتوو سزای ده‌ده‌م و دووری ده‌خه‌مه‌وه.
راهێنه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌شڵێت: له خۆبایبوون خزمه‌ت به یانه‌كه‌مان ناكات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌مان به‌رده‌وام بین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دوای وازهێنانی یه‌كجاره‌كی سیتیڤ جیراردی ئه‌ستێره‌ی پێشووی لیڤه‌رپوول، یۆرگن كلۆپ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه به ڕووی جیرارد كراوه‌ته‌وه و به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كه‌ین.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول 26 ساڵه له بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ دووركه‌وتۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ركابه‌رێكی به‌هێزه، له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له پۆلینی دووه‌می خوله‌كه دێت.