به وێنه: دانیشتوانی ئه‌م گونده له شه‌وێكدا ده‌بنه ملیۆنێر
K24 – هه‌ولێر
دانیشتوانی گوندێكی ئیسپانیا له‌ماوه‌ی شه‌وێكدا ده‌بنه ملیۆنێر، پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ده‌مرێت و وه‌سییه‌تی ده‌كات سامانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی گونده‌كه به‌جێ بهێڵێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی تێلێگرافی به‌ریتانی ملیاردیڕی ئیسپانی، ئه‌نتۆنیۆ فێرناندێزی 99 ساڵی، خاوه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ماده‌ی كحول، پێش مردنی خۆی له مانگی ئابی رابردوو وه‌سییه‌تی كردووه نزیكه‌ی 210 ملیۆن دۆلار بداته ته‌واوی دانیشتوانی گوندی "سێرێزالز دێل كۆندادۆ"، كه له‌م گونده‌دا له دایك بووه و ژماره‌ی دانیشتوانیشی ده‌گاته 80 كه‌س و هه‌ر كه‌سێك نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن دۆلار به‌ر ده‌كه‌وێت.
دانیشتوانی گونده‌كه به وهسییهتنامهی فێرناندۆ سه‌رسام بوون كه ساڵی 1949 بۆ مه‌كسیك كۆچی كردووه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی 32 ساڵی بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی به‌هۆی هه‌ژاری رۆژانێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵ 13 براكانی هه‌بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ناچار بوو له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا واز له خوێندن بهێنێت، پاش ئه‌وه‌ی باوكی نه‌یتوانی خه‌رجی خوێندنی دابین بكات.
فێرناندێز پاش كۆچی بۆ مه‌كسیك، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی كحولییه‌كان به‌ده‌ستهێنا كه له ئه‌مریكا و مه‌كسیك پێشوازییه‌كانی زۆریان لێكرا.
فێرناندۆ بۆ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی ته‌نیا به‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو وه‌سییه‌تی كردووه سه‌نته‌رێكی نوێی رۆشنبیری و دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌ره‌پێدانی قازانج نه‌ویست بۆ خه‌ڵكی گونده‌كه بكاته‌وه، كه ژماره‌ی كارمه‌ندانی نزیكه‌ی 300 كه‌س ده‌بێت.








