ژاپۆن خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهان درووستده‌كات
تێچووه‌كه‌ی خه‌یاڵییه
K24 - هه‌ولێر:
ژاپۆن سه‌رقاڵی درووستكردنی خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهانه كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌ره‌پێدانی ئامێره‌كانی رۆبۆت و ئۆتۆمبێلی ئۆتۆشۆفێر له داهاتوودا به‌كاریبهێنێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و وڵاته، بڕی 172 ملیۆن دۆلار بۆ درووستكردنی ئه‌و كۆمپیوته‌ره ته‌رخان بكات، كۆمپویتهرهكه چاوهڕواندهكرێی 130 كوادریلیۆن پرۆسه‌ی بیركاری و ئهژماركاری ته‌نیا له یه‌ك چركه‌دا جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ژاپۆن، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین و كۆریای باشوور بكات، كه به دوو وڵاتی پێشه‌نگ له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و درووستكردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان داده‌نرێن.
بڕیاره ئه‌ندازیاره ژاپۆنییه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، ده‌ست به‌و ئه‌ركه قورسه بكه‌ن و له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ژاپۆن بۆ زانست و پیشه‌سازی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆژیا هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ درووستكردنی ئه‌و كۆمپیوته‌ره بنێن.
لای خۆیه‌وه شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، كۆمپانیا ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هانده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به بواری ته‌كنه‌لۆژیا بده‌ن.