ده‌وڵه‌مه‌ندترین و هه‌ژارترین گه‌لانی دنیا
ههژارترینهكانی دنیا له كام وڵاتن؟
K24 - هه‌ولێر:
بانكی "كریدی سویس"ی سویسری، له راپۆرتێكدا، هه‌ژارترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین گه‌لانی دنیای به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێكدا دابه‌شكردووه و ئاماژه به‌وه بوونی كێشه‌یه‌ك له دابه‌شكردنی داهات به‌سه‌ر هاووڵاتییان، له وڵاتانی ئاسیایی ده‌كات.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین گه‌لانی دنیا
سویسرا، داهاتی ناوه‌ندی بۆ هه‌ر تاكێك، نزیكه‌ی 500 هه‌زار دۆلاره و به ده‌وڵه‌مه‌ندترین گه‌لی دنیا داده‌نرێت، واتا نزیكه‌ی 11 هێنده‌ری دانیشتووانی وڵاتانی دیكه، له‌كاتێكدا كه سویسرییه‌كان، ته‌نها 0.1%ی دانیشتووانی جیهان پێكده‌هێنن.
زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند
ئه‌و گرووپه ده‌وڵمه‌نده، سامانه‌كانییان له سووری 50 ملیۆن دۆلار ده‌بێت و ژماره‌یان له جیهان، نزیكه‌ی 140 هه‌زار و 900 كه‌سه، له‌و ژماره‌یه 70 هه‌زار و 4 سه‌د كه‌سییان ئه‌مه‌ریكین و 11 هه‌زارییان چینین، دوای ئه‌و دوو وڵاته‌ش، ئه‌ڵمانیا دێت، كه زیاتر له 6 هه‌زار كه‌سن له‌و گرووپه.
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
نزیكه‌ی 33 ملیۆن كه‌س له جیهان، له‌نێو ئه‌و گرووپه‌دان، كه سامانه‌كه‌یان له نێوان ملیۆنێك دۆلار بۆ 50 دۆلار ده‌بێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و گرووپه‌یان گرتووه و 45%ی پێكده‌هێنن، دوای ئه‌ویش ئه‌وروپییه‌كان، كه نزیكه‌ی 30%ن، دواتریش وڵاتانی ئاسیا, كه ته‌نها 18%ی گرووپه‌كه‌ن، چینییه‌كانیش كه زۆرترین رێژه‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی پێكده‌هێنن، ته‌نها 5%ی ئه‌و گرووپه پێكده‌هێنن.
هه‌ژارانی دنیا
رێژه‌ی 20%ی هه‌ژارترین دانیشتووانی جیهان، نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی له‌م گرووپه‌دان، هیچ كه‌سێكیی پێگه‌یشتوو زیاتر له 248 دۆلاری نییه.
قه‌رزداران
رێژه‌ی قه‌رزداران له نێو هه‌ژاراندا، نزكه‌ی 44%ه و ناوه‌ندی قه‌رزی هه‌ر یه‌كێكییان نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 628 دۆلاره.
ههژارترینهكانی جیهان له كام وڵاتن؟
نزیكه‌ی 750 ملیۆن هه‌ژاری جیهان، له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقان، هیندستان ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه و نزیكه‌ی 246 ملیۆن هه‌ژاری هه‌یه، دوای ئه‌ویش چین دێت، كه 72 ملیۆن كه‌سه، ئینجا نێجیریان 35 ملیۆن.
وڵاتانی زلهێزی جیهانیش له‌و لیسته‌دا هه‌ن و رووسیا 28 ملیۆن كه‌س هه‌ژاری لێیه، دواتری ئۆكرانیا 25 ملیۆن و ئه‌مه‌ریكایش 21 ملیۆنس كه‌س.