بارسێلۆنا داوای یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌كات
یاریزانه‌كه خواستی رۆیشتنی له مه‌درید ده‌ربڕیوه
له نوێترین ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ كڕینی ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید چۆته سه‌رهێڵ.
ئیسكۆ له 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی دێت و هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتۆس و تۆتێنهام زۆرترین خواستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یان هه‌یه.
له دیاترین ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانیش، رۆژنامه‌ی سپۆرت له چاپی ئه‌مڕۆیدا وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسكۆی كردبووه به‌رگی رۆژنامه‌كه‌ی و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئیسكۆ له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی یانه‌كه بۆ ئیسكۆ، مانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ش له لالیگا خواستی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕاستكاره لاوه‌كه‌ی ریال مه‌دریده، بۆیه پێشبینی رازیبوونی بۆ بارسێلۆنا لێ ده‌كرێت.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مالاگا كرد و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه دره‌وشایه‌وه، له 2013 خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهانی پێبه‌خشرا، ماوه‌ی 3 وه‌رزیشه له یانه‌ی ریال مه‌درید یاری ده‌كات.
.jpg)