ده‌رماڵه‌ى هاتوچۆى مامۆستايان زياد ده‌كرێت
بڕيار درا به خه‌رجكردنى بڕى (100.000) هه‌زار دينار بۆ مامۆستايانى ناو شار و (150.000) هه‌زار دينار بۆ هاتووچۆى مامۆستايانى ده‌ره‌وه‌ى شار.
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، بڕيار درا به خه‌رجكردنى بڕى (100.000) هه‌زار دينار بۆ مامۆستايانى ناو شار و (150.000) هه‌زار دينار بۆ هاتووچۆى مامۆستايانى ده‌ره‌وه‌ى شار.
ده‌قى په‌يامه‌كه
به‌ناوى خواى به‌خشنده و مهره‌بان
دواى به‌شداريكردنمان له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له 26/11/2016 به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و به‌رێز وه‌زيرى په‌روه‌رده و به‌رێز بريكارى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى به‌وه‌كاله‌ت, به‌رێزان ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان, كه بڕيار درا به خه‌رج كردنى بڕى (100000) هه‌زار دينار بۆ مامۆستايانى ناو شار و (150000) هه‌زار دينار بۆ هاتووچۆى مامۆستايانى ده‌ره‌وه‌ى شار, دابين كردنى ئه‌م پاڵپشتييه به شێوه‌ى مانگانه بۆ هه‌ر (30) رۆژ جارێك له كاتى خۆي‌دا پێويسته دابين بكرێت.
پشتيوانى خۆمان بۆ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕين به تايبه‌ت بۆ دابينكردنى ئه‌م پاڵپشتييه داراييه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى مامۆستايانى خۆشه‌ويست بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن و بێ به‌شنه‌بوونى هاووڵاتيانى كوردستان له خوێندن كه زه‌ره‌رمه‌ندى سه‌ره‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ين هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى شايسته داراييه‌كانى مووچه خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی پشوودرێژی سەرجەم مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان
26/11/2016