مۆرینهۆ له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی توڕه‌یه
داوای لێ كردووه چیتر له‌سه‌ر پلانی ڤان خال نه‌ڕوات
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی بریتانیا، خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی توڕه‌یه و دوایین ده‌رفه‌تی داوه‌تێ، ئه‌گه‌رنا ده‌ری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 26 نۆڤێمبه‌ری 2016، له راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئیندیپێندێنتی بریتانیادا هاتووه كه مۆرینهۆ له دوای یارییه‌كه‌ی یۆرۆپا لیگ له به‌رامبه‌ر فێینۆرد زۆر له ئانتۆنی مارسیال توڕه بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مارسیال له‌وه‌ته‌ی ئیبراهیمۆڤیچ هاتۆته مانچێسته‌ر یونایتد و درێسی ژماره (9)ـهكهیان به هێرشبه‌ره سویدییه‌كه به‌خشیوه جۆرێك له نیگه‌رانی و ئاسلاوازی پێوه دیاره.
مۆرینهۆ له دوایین لێدوانیكدا له باره‌ی په‌راوێزخستنی مارسیال، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌ڵێت: من جارێك، دووان و سیان به یاریزان ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی بیقۆزێته‌وه، ده‌بێت جانتایه‌كه‌ی بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بپێچێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ له مارسیال توڕه‌یه، چونكه هێشتا له‌سه‌ر پلان و تكتیكهكانی لویس ڤان خالی راهێنه‌ری پێشووی ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش مۆرینهۆی نیگه‌ران كردووه و داوای لێ كردووه ڤان خال له بیر بكات، به‌و شێوه‌یه یاری بكات كه ئه‌و ده‌یه‌وێت.
مارسیالی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی مۆناكۆوه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كرد، پێشتریش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهانی بردۆته‌وه، له یۆرۆی 2016 رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا بینی.