دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزدی دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تيمێكی پسپۆڕی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزدییان له رۆژهه‌ڵاتی شنگال دۆزییه‌وه، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵی 2014، كۆمه‌ڵكوژ كرابوون.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌كه، ئه‌و دوو گۆڕه به كۆمه‌ڵه، رووفاتی نزیكه‌ی 10 پیاوی كوردی ئێزدی تێدابووه و پشكنینی گۆڕه‌كانیش له‌لایه‌ن ئه‌و تیمه شاره‌زایه ده‌ستیپێكردووه.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له 3ى ئاب/ ئۆگستۆسی 2014، په‌لاماری شنگالیدا و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان نزیكه‌ی, 5 هه‌زارى كوشت و زياتر له 3 هه‌زار ژن و منداڵی ئێزدیشی رفاند.
شنگال كۆتایی ساڵی 2015 له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئازادكرایه‌وه.