به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول یانه‌یه‌كی دیكه‌شی راماڵی
دوای یارییه‌كه چه‌ندان ریكۆرد و داتای مێژوویی تۆمار كران
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوول سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌شی تۆمار كرد و رێگه‌ی نه‌دا مانه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له پێشه‌نگی خوله‌كه له دوو كاتژمێر تێپه‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد میوانداریی یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی ئینگلیزی كرد و یارییه‌كه‌شی به 2 گۆڵی خاوێن برده‌وه، هه‌ر دوو گۆڵه‌كه‌ی لیڤه‌رپوولیش له گێمی دووه‌م له لایه‌ن دیڤۆك ئۆریجی به‌لجیكی و جیمس میلنه‌ر تۆمار كران، ئه‌وه‌ی دووه‌میان له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی تۆمار كرد.
له دوای یارییه‌كه ئه‌م ئامارانه تۆمار كران.
ـ لیڤه‌رپوول كۆی گۆڵه‌كانی له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد له پرێمه‌ر لیگ گه‌یانده 900 گۆڵ.
ـ دیڤۆك ئۆریجی یاریزانی لیڤه‌رپوول شه‌شه‌مین گۆڵی له پرێمه‌ر لیگ له كۆی 5 یاری تۆمار كردووه، كاتێك له نیوه‌ی دووه‌م به‌شداریی كردووه.
ـ جیمس مینلنه‌ر له‌م وه‌رزه له كۆی 6 لێدانی سزا، 6 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ جیمس میلنه‌ر هه‌ر كاتێك گۆڵی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد بێت، یانه‌كه‌ی نه‌دۆڕاوه، خاوه‌نی 37 سه‌ركه‌وتن و 8 یه‌كسانبوونه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول كۆی خاڵه‌كانی بۆ 30 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به جیاوازی گۆڵ پێشه‌نگی پرێمه‌ر لیگی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له مانچێسته‌ر سیتی وه‌رگرت، چێڵسی ته‌نیا به سه‌ركه‌وتن ده‌توانێت بۆ لوتكه‌ی خوله‌كه بگه‌ڕێته‌وه.