بۆ یه‌كه‌مجار خانمه بێژه‌رێكی باڵاپۆش له به‌ناوبانگترین ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌نه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
چۆن بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه خانمێكی باڵاپۆش هه‌واڵه‌كان بخوێنێته‌وه.. ته‌واوی وێنه‌كانی ببینه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كه‌نه‌دا، له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی تۆرۆنتۆ، خانمه بێژه‌رێكی باڵاپۆش وه‌ك بێژه‌ر ده‌ركه‌وت و گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی پێشكه‌ش كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌ران و ئاماده‌كارانى گه‌شتی هه‌واڵه‌كان، له‌ناكاو داوایان له جینیلا ماسا كرد, كه خانمه رۆژنامه‌وانێكی موسڵمان و باڵاپۆشه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێری 11ی شه‌و له كه‌ناڵی "سیتی نیو" پێشكه‌ش بكات و شوێنی بێژه‌ره سه‌ركییه‌كه بگرێته‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی، جینیلا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "شته‌كه كۆتایی هات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا گرنگییه‌كه‌ی ته‌نها بۆ من نه‌بوو، باوه‌ڕ ناكه‌م پێشتر هیچ ژنێكی باڵاپۆش گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی پێشكه‌ش كردبێت له كه‌نه‌دا".
جینیلا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، خۆی یه‌كه‌م خانمه په‌یامنێری باڵاپۆش بووه له كه‌نه‌دا، كاتێك له ساڵی 2015 وه‌كو په‌یامنێری كه‌ناڵی "سی تی ڤی نیوز" له شاری كیچنه‌ری سه‌ر پارێزگای ئۆنتاریۆی رۆژئاوای كه‌نه‌دا كاریكردووه.
.jpg)
.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)