رووسيا: ميليشياكانى سووريا خه‌رده‌ليان به‌كارهێناوه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، ميليشياكانى سووريا گازى خه‌رده‌لى كوشنده‌يان له شه‌ڕى سووريا به‌كارهێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، ميليشياكانى سووريا گازى خه‌رده‌لى كوشنده‌يان له شه‌ڕى سووريا به‌كارهێناوه.
وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 ئاشكرايكرد، به‌ڵگه‌ى مادديان داوه‌ته حكومه‌تى سووريا و ئه‌وه‌يان روونكردووه‌ته‌وه، كه ميليشياكان گازى خه‌رده‌ليان به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى وه‌زاره‌ته‌كه، شاره‌زايانى سه‌ربازى رووس ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه سه‌رچاوى مادده كيمياييه‌كان كه‌وتووه‌ته ده‌ست ميليشياكان.
هه‌روه‌ها هاتووه: ميليشياكان له رێگه‌ى كه‌ناڵى تايبه‌تييه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى سووريا ده‌ستيان پێى گه‌يشتووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، توانيويانه بۆمبێكى كيميايى بدۆزنه‌وه كه له حه‌له‌ب بووه و نه‌ته‌قيوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و مادده‌يه پيشانى ده‌دات، ميليشياكان تواناى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى كيمياييان هه‌يه.
هه‌روه‌ها به دووريشى نه‌زانيوه، ميليشياكان له ده‌ره‌وه‌ى سووريا ئه‌و مادده ژه‌هراوى و كوشندانه‌يان ده‌ستكه‌وتبێت.
شاره‌زايانى رووس باسيان له‌وه‌شكردووه، ئه‌و بۆمبه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه درووستكراوى ده‌ستييه و ئه‌و مادده‌يه‌ى له درووستكردنيدا به‌كارهاتووه، مادده‌يه‌كى كوشنده‌ى كيمياييه.