مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی وئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی وەزارەتێك و ژمارەیەك دەستەی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانەی خوارەوە دابەش دەكرێت:.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
دەزگای مین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان
دەستە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی دەسپاکی
دەستەی وەبەرھێنان
دەستەی مافی مرۆڤ
دیوانی چاودێری دارایی