سێ وه‌زاره‌تی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن
رۆژانی دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت: ڕۆژانى دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه 28 - 2016/11/29، مووچه‌ى سێ وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هاتووه،هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ"پلاندانان،سامانه سروشتییه‌كان له رۆژانی دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه مووچه وه‌رده‌گرن.
1-وه‌زاره‌تى ناوخۆ
2-وه‌زارتى پلان دانان
3-وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان