كامێراكه‌ت سیخوڕی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.. تا زووه بیر له دانانی پاسوۆردێك بكه‌وه
به‌هۆی "شۆدان"ه‌وه بیرت لای كامێرای مۆبایل و لاپتۆپه‌كه‌ت بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر كامێرایه‌كت هه‌یه، یاخود كامێرای لاپ‌تۆپ و مۆبایله‌كه‌ت به‌بێ پاسوۆرده‌كه، پێویسته هه‌ر ئێستا بیر له پاراستن و دانانی پاسوۆردێك بكه‌یه‌وه، چونكه سیخوڕی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
به دانانی پاسوۆردێكی تایبه‌ت به‌خۆت، تۆ له "شۆدان – Shodan" پارێزراو ده‌بیت، كه یه‌كه‌م ماتۆڕی گه‌ڕانه بۆ كامێرای تایبه‌ت كه به ئینته‌رنێته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌و ماتۆڕه له ساڵی 2009ه‌وه په‌یدا بووه و له ئێستاشدا پێشوازییه‌كی زۆری له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت لێكراوه.
به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م وێبسایته له ته‌واوی جیهان، سێرچ له‌سه‌ر ئه‌و كامێرایانه ده‌كه‌ن كه هیچ پاسوۆردێكییان له‌سه‌ر نییه، ئه‌مه‌ش واده‌كات، تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سییه‌كانت له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه جاڵجاڵۆكه‌ییه جیهانییه، بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه.
به‌كارهێنانی ئه‌و سایته هێنده ئاڵۆزنییه و به دانانی ئه‌كاونتێك، توانایه‌كی سنووردار به به‌كارهێنه‌رده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كامێرای تایبه‌تی به‌كارهێنه‌ران ببینێت.
هه‌رچی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ن كه به پاره‌دان به‌رده‌ست ده‌بن، ئه‌وا توانایه‌كی بێ‌سنوور به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات بۆ بینینی كامێرای ئه‌و لاپ‌تۆپ و مۆبایلانه‌ی كه به ئینته‌رنێت به‌ستراونه‌ته‌وه و هیچ پاسوۆردێكیشیان له‌سه‌ر نییه.