به‌رپرسی لقی 19ى چه‌مچه‌ماڵی پارتی باس له هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌كات
چۆنیه‌تی ته‌قه‌كردن له باره‌گای پارتی له چه‌مچه‌ماڵ.. چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر دیوار و په‌نجه‌ره‌كانی باره‌گاكه كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی لقی 19ى پارتی ديموكراتى كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ، له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌ی ئه‌مشه‌وی باره‌گاكه‌یان، تایبه‌ت بۆ وێبسایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر دیوار و په‌نجه‌ره‌ی باره‌گای لق كه‌وتووه و گوتیشی: "رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بووه".
له باره‌ی چۆنیه‌تی رووداوه‌كه و زانیاری له باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی چه‌كدارانی تێدابووه، به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كاتژمێر 8 و 50 خووله‌ك ته‌قه له باره‌گاكه‌یان كراوه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ دووه‌مجاره ته‌قه له باره‌گاكه‌یان ده‌كرێت و جارێكیش ته‌قه له باره‌گای ناوچه‌ی پارتی كراوه.
د. فه‌رهاد كه‌ركووكی، به‌رپرسی لقی 19 رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌كانی لێكراوه چاڵاییه و تاریكه، پاسه‌وانه‌كان نه‌یانتوانیوه ئۆتۆمبێله‌كه ببنینن و گوتی: "ئۆتۆمبێله‌كه له تاریكییه‌كه‌دا ده‌ستڕێژی كردووه و رۆیشووه، بۆیه جۆر و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نه‌زانراوه".
سه‌باره‌ت به هۆكاری ته‌قه‌كردن له باره‌گاكه‌یان، د. فه‌رهاد كه‌ركووكی، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو رباكێشێت روونیكرده‌وه، مه‌به‌ست له‌و كارانه تێكدانی ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه، به‌تایبه‌تیش ره‌وشی سیاسی، چونكه دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئه‌رێنی پێشوازییان لێ‌كرد و ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه، چاوییان پێی هه‌ڵنایه‌ت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)