فازڵ میرانی هیچ شتێك ناڵێت
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كگرتوو بێ هیچ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی كۆتایی هات
K24 – هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌بێ هیچ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی كۆتایی هات.
ئه‌مرۆ شاندی پارتی به سه‌رپه‌رشتی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی كۆبووه.
سه‌ردانی پارتی بۆ لای یه‌كگرتوو پاش ئه‌وه‌ی دێت كه پارتی بڕیاری داوه له ژێر رۆشنایی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی هه‌رێم، كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان پارتی و گۆڕان هاتووه‌ته ئاراوه.
پاش كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كگرتوو، فازڵ میرانی له‌و كاته‌ی له لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین به‌ڕێكرا، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێران گوتی "جاری هیچ شتێك ناڵێین و وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو ناكه‌ین".
بریاره شاندی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، كه هێشتا هیچ خشته‌یه‌كی ئه‌م سه‌ردانه بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 20 تشرینی دووه‌م لە پەیامێكیدا داوای كرد لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكەن. داواشی كرد گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت و دیاركردنی كەسێك بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بكەن.