خاوه‌نى وێنه‌ى به‌ناو "بكوژه‌كه‌ى د. هۆشيار" هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى له ژماره‌يه‌ك سايت و په‌يجى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وێنه‌ى گه‌نجێك بڵاوكرايه‌وه، گوايه بكوژى سه‌ره‌كى د. هۆشيار ئيسماعيله، ئه‌مڕۆ خاوه‌نى راسته‌قينه‌ى وێنه‌كه هاته ده‌نگ.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه له رێگه‌ى ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، شێروان سه‌عد سديق رايگه‌ياندووه، ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامدراوه هيچ په‌يوه‌ندى به منه‌وه نييه و په‌يج و سايته سێبه‌ره‌كان ئه‌و بوختانه‌يان بۆ كردووم و منيش به پێى توانا داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەكەم ئەگەر داوای لێبوردن نەكەن.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: دوور یان نزیك من یەك جار مامۆستا وشیارم لە تیڤی بینیوە هەر نایناسم، بۆ ئەو مەبەستە برادەرانی دەزگا حكومیەكانم ئاگادار كردۆتەوە و ئەوان باش دەزانن.