سه‌رۆكى فه‌له‌ستين پێشوازى له مه‌خموورى ده‌كات
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان گه‌لى كورد و فه‌له‌ستينيان تاوتوێكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين مه‌حموود عه‌باس له په‌راوێزى كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى بزووتنه‌وه‌ى فه‌تحدا پێشوازى له غه‌فوور مه‌خموورى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان كرد.
رۆژنامه‌ى (ميديا)ى زمانحاڵى پارتى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، سكرتێرى پارته‌كه‌يان، دوێنێ 28ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، له شارى رامهڵڵاى فه‌له‌ستين له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باسى رێبه‌رى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين كۆبووه‌ته‌وه و په‌يوه‌ندى دوولايهنه و ره‌وشى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان گه‌لى كورد و فه‌له‌ستينيان تاوتوێكردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: هەردوولا زیاتر به‌ره‌و پێشبردن و چەسپاندنی ئەو پەیوەندییانەیان لەسەر هەموو ئاستەكان بە گرنگ له قه‌ڵه‌مداوه و مه‌حموود عه‌باس له‌دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا گه‌لی كوردستان له رابردوو سته‌مێكى زۆریان لێكراوه و ئێش و ئازاری زۆریان بینیوه، بۆیه پێویسته ئێستا هه‌موو لایه‌ك هاوكاری گه‌لی كوردستان بن بۆئه‌وه‌ی به‌مافه ره‌واكانی خۆی بگات.

