"لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش" ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كات
"به فشار و توند و تیژی ده‌رگاكان ناكرێنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش، پشتیوانی خۆیان بۆ داواكانی مامۆستایان دووپاتده‌كاته‌وه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی مامۆستایان و ده‌ستگیركردنیشیان مه‌حكوم ده‌كات.
ئه‌و لیسته له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر مامۆستایان و رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه و "دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی" هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ماڵه‌كانییان و ده‌ستگیر ده‌كرێن.
له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه رێز له ئیراده‌ری مامۆستایان ده‌گرین و هه‌ر بڕیارێك بده‌ن پشتیوانیانین".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "به فشار و توند و تیژی ده‌رگاكان ناكرێنه‌وه به‌ڵكو تاكه كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا تێیدایه‌تی".
