گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له باره‌ی خۆپیشاندانی مامۆستایان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و بایكۆتی خوێندن له سلێمانی و هه‌ڵه‌به‌جه و راپه‌ڕین و گه‌رمیان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ داواكانی مامۆستایان راگه‌یاندووه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌مو شێوازه‌كانی توندوتیژی و گرتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه، ئه‌م جۆره ره‌فتارانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و پشێوی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا، داوا له حكوومه‌ت ده‌كرێت كێشه مووچه‌ی مامۆستایان و مووچه‌خۆران چاره‌سه‌ركر بكات و به پێچه‌وانه‌وه‌ش له درێژه‌ی به‌رده‌وامیدان به بایكۆتی خوێندن له‌و ناوچانه‌ی بایكۆت تێیدا به‌رده‌وامه، مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌مساڵی خوێندن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، 2ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك مامۆستا، كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازین و ده‌ستبه‌ریكردن.
به گوێره‌ی لێدوانی مامۆستایانیش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركرابوون 35 كه‌س بوونه و دواتر ئازادكراون.