هه‌ڵسووڕاوێكی گۆڕان داوای شكاندنی بایكۆت ده‌كات
وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده: تاكه‌ی سلێمانی بارمته بێ؟
K24 - هه‌ولێر:
بابه‌كر دڕه‌یی هه‌ڵووسڕاوی گۆڕان، وێڕای پشتگیركردنی مافی مامۆستایان، رای خۆی له باره‌ی شكاندنی باكیۆت ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: "بە ئەرکی سەرشانمم زانی وەک ئەندامێکی بزوتنەوەی گۆران و هەروەها وەک باوکێک کە ئەرکیەتی بیر لە ئایندەی ڕۆلەکانی خۆی و گەلەکەی بکاتەوە چەند رونکردنەوەیەک بدەم و داوا لە مامۆستایان بکەم کە لە سبەینێوە دەوام دەستپێبکەنەوە و داواکارم هاورێکانیشم لە ناو بزوتنەوەی گۆران پشتیوانیم بکەن".
ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له باره‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ئه‌مساڵ خوێندن، له‌و ناوچانه، ده‌ڵێت: " فەوتانی خویندنی ئەمسال لانی کەم سەدو بیست هەزار سال زیانی کات لە گەلی ئیمە ئەدات و ئەوەش زیانیکی ترسناکە کە رەوا نیە بە هیچ بەهانەیەک ریگابدەین رووبدات".
هاوكات ره‌خنه‌ی توندیش له حكوومه‌ت ده‌گرێت كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه وه‌ڵامێكی ته‌واوی بۆ داواكارییه‌كانی مامۆستایان هه‌بێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نییه‌ی ئێستا هه‌یه، حكوومه‌ت گوێ ناگرێت و پێویسته بیر له رێگه‌چاره‌ی دیكه و هه‌وڵی دیكه بكرێته‌وه.
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕاندا هاتووه: "داواکارم هەموان لیپرسراوانە بیر لە منالان بکەینەوە و سەدان هەزار سالی تەمەنی ئەوان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له باره‌ی به‌رده‌وامی بایكۆتی مامۆستایان، له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و راپه‌ڕین و په‌ككه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و ده‌ڤه‌رانه، وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، خوێندکاران کراونەتە بارمتە.
دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان، وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له نووسینێكیدا، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به پرسیاره‌وه ده‌ڵێت: "تاکەی سلێمانی بارمتەبێ؟!"
هاوكات ره‌خنه‌ش له لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌گرێت، كه ئه‌وان له راگه‌یه‌ندراوه‌كانییان "بەئاشکرا سلێمانی وگەرمیان وهەڵەبجە وڕاپەڕین دەکەنە بارمتەی جێبەجێکردنی خواستە سیاسیەکانیان".
دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پشتگیری ته‌واوی داوای ره‌وای مامۆستایان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ناڕەزایی دەردەبڕم بەرانبەر بەهەند وەرنەگرتنی چارەنوسی حەوسەد هەزار قوتابی وخوێندکار ی ئەم دەڤەرە لەلایەن ئەو لایەنانەوە".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گەلۆ خۆشەویستی بۆ شار وانابێ".
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده، ده‌ڵێت: "سەد هەزار حەیف ناشێ، سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین بکرێن بەقوربانیی بۆ بەدیهێنانی دەسکەوتی سیاسی".