سه‌رۆكى به‌شى ته‌ندرووستى سى ئێن ئێن: ته‌ندرووستى كانديده‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگدان نابێت
راپۆرتى پزيشكه تايبه‌ته‌كانى دۆناڵد ترامپ و هيلارى كلينتۆن ره‌تده‌كاته‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
له ميانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24، سه‌رۆكى به‌شى ته‌ندرووستى كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى، دكتۆر سانجاى گۆپته رايگه‌ياند، راپۆرتى پزيشكى پزيشكه تايبه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد ترامپى كانديدى كۆمارييه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مريكا نازانستييه و هه‌رگيز رووى نه‌داوه دكتۆرێك به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌يسێكى پزيشكيدا بكات. روونيشيكرده‌وه، پرسى ته‌ندرووستى كانديده‌كان كاريگه‌رييه‌كى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ره‌وى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانى درووست ناكات.