لاڤرۆڤ: هه‌ر ميليشيايهك له حه‌له‌ب نه‌كشێته‌وه وه‌ك تيرۆريست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
چه‌كداره سوننه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له حه‌له‌ب ئه‌مريكايان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب به‌جێ ناهێڵن.
K24 – هه‌ولێر:
سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌و گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييانه‌ى له حه‌له‌ب پاشه‌كشێ نه‌كه‌ن، وه‌ك گرووپى تيرۆريستى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، مۆسكۆ و واشنتن له تواناياندا هه‌يه هه‌فته‌ى داهاتوو له باره‌ى كشانه‌وه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له حه‌له‌ب بگه‌نه رێككه‌وتنێك.
ئه‌و له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا قسه‌يكرد و گوتيشى: هه‌ر گرووپێك له حه‌له‌ب نه‌كشێته‌وه وه‌ك تيرۆريست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: رووسيا پشتيوانى ته‌واوى سوپاى سووريا ده‌كات له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب.
بڕياره ئێواره‌ى سێشه‌ممه ياخود سه‌رله‌به‌يانى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو، ئه‌مريكا و رووسيا له باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌وه له خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب له جنێف كۆببنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ يه‌كشه‌ممه 4ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، چه‌كداره سوننه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له حه‌له‌ب ئه‌مريكايان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب به‌جێ ناهێڵن.
رووسيا و سووريا و ئێران ده‌يانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
رووسيا له هه‌وڵدايه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان رازى بكات به پاشه‌كشێ كردن له رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب و له به‌رامبه‌ردا رووسيا ئاماده‌يه رێڕه‌وێكى ئاراميان بۆ دابين بكات.
به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كان له حه‌له‌بدا له لايه‌ن توركياوه پشتيوانيان لێده‌كرێت.
ئێرانييه‌كان نه‌ك ته‌نيا پشتيوانى لۆجستى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، به‌ڵكو زۆرينه‌ى چه‌كداره ئێرانييه‌كان له حه‌له‌بدا شانبه‌شانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د شه‌ڕى به‌رهه‌ڵستكاره سوننه‌كان ده‌كه‌ن.
مووسڵ له عێراق و حه‌له‌ب له سووريا دوو گه‌وره شارى سوننه نشينينن له هه‌ردوو وڵات و هه‌ردوو شاره‌كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشى نه‌ياره‌كانيان كه زۆرتر له شيعه‌كانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جيايان ده‌كاته‌وه، مووسڵ له عێراق له ده‌ستى داعشه و حه‌له‌بى سوورياش داعشى لێ نييه و ته‌نيا ئيسلامييه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به قاعيده و هاوسۆزى توركياى لێيه.
مۆسكۆ چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوى كرده‌يى ئه‌مريكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب رازى بكه‌ن به بێ شه‌ڕ پاشه‌كشێ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ميليشيا چه‌كدارانه له رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب بكشێنه‌وه، ئه‌وا ميليشيا ئيسلامييه‌كانى نه‌يارى داعش و ئه‌سه‌د له يه‌ك كاتدا هيچ شارێكى ستراتيژييان به ده‌سته‌وه نامێنێت.
رۆيته‌رز، دوێنێ يه‌كشه‌ممه 4ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 له سه‌ر زارى زه‌كه‌ريا ملاحفجى به‌رپرس له هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا بڵاويكرده‌وه، كه ئه‌وان به ئهمريكاييهكانيان وتووه، ناتوانن ماڵ و شاره‌كه‌يان بهجێبهێڵن.
ملاحفجى ئه‌وه‌شى گوتووه: داوا له دۆستانى گه‌لى سووريا ده‌كه‌ين پشتيوانيمان بكه‌ن. داواشدهكهين هاوكارى مرۆيى بگاته گه‌ڕه‌كه‌كانمان و برينداره‌كانيش بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز