ئەمریکا 200 سەربازی دیکە دەنێرێتە سووریا

کارتەر: ھەماھەنگییەکی باش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە ھەیە

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئاشتۆن کارتەر روونیکردەوە، بۆ پاڵپشتیکردن لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی شاری رەققە، پایتەختی دیفاکتۆی داعش، ئەمریکا بڕیاریداوە 200 سەربازی دیکە بنێرێتە سووریا بۆ ھاوکاریکردنی گرووپە لۆکاڵییەکان.

لە لایەکی دیکەوە کارتەر جەختیکردەوە، ھەماھەنگییەکی باش نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش ھەیە و دووپاتیشیکردەوە، کۆتایی داعش لە عێراق نزیکبووەتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە بە ناوی توڕەیی فوڕات 5/11/2016 دەستیپێكرد، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات چەندین ناوچەیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركردووە.