ئه‌لحه‌كیم له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه كوژرا
پلاندانه‌ری هێرشه‌كه‌ی چارلی ئێبدۆ بوو
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كوژرانی ئه‌بوبه‌كر حه‌كیم پلاندانه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری چارلی ئێبدۆی فه‌ڕه‌نسی راگه‌یاند.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌بوبه‌كر حه‌كیم كه هاووڵاتییه‌كی فه‌ڕه‌نسی به ره‌گه‌ز تونسییه له رۆژی 26 تشرینی دووه‌می رابردوو له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له شاری ره‌ققه‌ی سووریا كوژراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی پێنتاگۆندا هاتووه، حه‌كیم پلاندارێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی ئێبدۆی فه‌ڕه‌نسی بووه له پاریس كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ژماره‌یه‌ك له كاریكاتێریست و نووسه‌ره‌كانی بوونه قوربانی.
ئه‌بوو به‌كر ئه‌لحه‌كیم له ساڵی 2008 له سوریا گیرا و له ساڵی 2011 ئازاد كرا و له ساڵی 2014 پاش كوشتنی سیاسه‌تمه‌دارێك، بووه كه‌سێكی ناسراوی داعش.
رۆژی 7 كانوونی دووه‌می 2015 دوو برا به ناوه‌كانی سه‌عید و شه‌ریف كۆشی به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر گۆڤاری هه‌فتانه‌ی ته‌نزئامێزی شارلی ئێبدۆ له پاریس و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران و 11 دیكه‌شی بریندار بوون و دواتر خۆیان به ئه‌ندامی قاعیده له یه‌مه‌ن ناساند.
له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان هه‌واڵی كوژرانی ئوبهكر حهكیمان بڵاو كردبووه‌وه.