چه‌كێك بكڕه و په‌نابه‌رێك بكوژه
پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بووه به مه‌ته‌ڵ و وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ كه‌س نادۆزرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌تا واهه‌ستكراوه نوكته‌یه‌یه‌كی بێ مانایه،كاتێك پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ (ترساندنی په‌نابه‌ران) كه به زمانی ئه‌ڵمانییه نوسیبووی"چه‌كێك بكڕه و په‌نابه‌رێك بكوژه" به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت راستییه و چه‌ك نمایش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیكڕێت و دژی په‌نابه‌ران به‌كاریبهێنت.
پێگه‌كه له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی رووسی كار ده‌كات و چه‌كی جۆراوجۆری نمایشكردووه بۆ فرۆشتن،نرخه‌كانیشیان له نێوان (229 تا 749 ) یۆرۆدایه،له ناو ئه‌و جۆرانه‌ی چه‌كه‌كاندا جۆرێك هه‌یه كه تیر و كه‌وانێكه جۆره‌ها تیری پلاستیكی ده‌ته‌قێنێت كه زۆر ئازاربه‌خش و برینداركه‌ره، شێوه‌ی پاره‌دانه‌كه‌ش بۆ كڕینی چه‌كه‌كان به رێگای ئینته‌رنێێته‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵگرتنی چه‌ك له ئه‌ڵمانیا پێویستی به مۆڵه‌تی تایبه‌ته،به‌ڵام خاوه‌نی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات "ده‌یه‌وێت خێزانه‌كه‌ی بپارێزێت" كاڵاكانی نمایشكردووه و هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌كی پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كڕیارن و نوسیوویه‌تی"بێ كێشه و رێگری و دوور له بیرۆكراسیه‌ته بێزاركه‌ره‌كان ده‌توانیت چه‌كه‌كه هه‌ڵبگریت".
پێگه‌كه جگه له نمایشی چه‌كه‌كان،وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێكیشی نمایشكردووه كه ته‌قه له موزیسیانه به ناوبانگه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و گروپی مۆزیكی(ئه‌لكانتری و وێنه و یاری پیاوه ده‌م و چاو ئه‌سمه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها وێنه‌ی سیاسییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌وانه ئه‌نگێلا مێركڵ و یواكیم گاووك ده‌كه‌ن.
له لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌واڵی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامداوه دانراوه و له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش 8 هه‌زار لایكی ئه‌و بابه‌تانه كراوه.
له كاتێكدا هه‌ر چه‌ند بگه‌ڕێیت به دوای ئه‌و پێگانه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره 130 له یاسای سزادانی ئه‌ڵمانی كار ده‌كه‌ن پێگه‌یه‌كی دیكه‌ی وه ئه‌م پێگه‌یه نادۆزیته‌وه، كه به‌ریوه‌به‌رانی به‌و شێوه زه‌قه ره‌گه‌زپه‌رستی و رق و كینه بڵاوبكه‌نه‌وه،له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بكه‌ونه به‌ر سزای یاسای ژماره 130 ئه‌ڵمانی به 3 تا 5 ساڵ زیندانیكردن سزاده‌درێن،هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا به زوویی ئه‌و په‌یجه دوای ئاشكرابوونی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه رابگیرێت،به‌ڵام سه‌یره كه دوای چه‌ند مانگێك هێشتا چالاكه له‌سه‌ڕ تۆڕی ئینته‌رنێت.
.jpg)
وێنه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستێكی ئه‌ڵمانی دژه په‌نابه‌ران
چالاكوانانی وڵاتی ئوستریا(نه‌مسا) له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیاندا به ناوی(میمی كاما) كه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یجه‌ی كه رق و كینه ده‌به‌خشێته‌وه، پێش چه‌ند مانگێك به ناوی(ئه‌نۆنیم كۆلێكتیڤ)ی رووسی كه خۆیان به (چه‌په‌كانی ئه‌نۆنیم ناساندووه) و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ناوی سویسری له خۆیناوه،سكاڵایان بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ناردووه،به‌ڵام ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه له وه‌ڵامدا ئیداره‌ی فه‌یسبووك گوتوویه‌تی: ئه‌و په‌یجه هیچ سه‌رپێچییه‌كی بنه‌ماكانی كاركردنی نه‌كردووه.!
به‌ڵام پێگه‌ی(ئه‌نۆنیم كۆلێكتیڤ) له 21/3/2016 له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دیار نه‌ما،پیاوێك له پشتییه‌وه بوو كه له ته‌مه‌نی 33 ساڵیدایه و له شاری(ئیرفۆرت) ی ئه‌ڵمانی بووه،پاشتر ناسنامه‌كه‌ی له لایه‌ن په‌یجی(ترساندنی په‌نابه‌ران) بڵاوكرا‌وه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه له‌و رۆژه‌وه سكاڵای زۆری له‌سه‌ر تۆماركراوه و پۆلیس هه‌وڵی قۆڵبه‌ستكردنی ده‌دات، به‌ڵام له مانگی ئاداری رابردووه‌وه دیار نه‌ماوه و خۆی شاردووه‌ته‌وه.!
له مانگی حوزه‌یران كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی(MDR) ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و پێگه ره‌گه‌زپه‌رسته بڵاوكردبووه‌وه كه به‌رده‌وام خزمه‌تكاره‌كانی ده‌گۆڕێن، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر گوتبووی"گرنگ ئه‌وه‌یه بزانرێت ماوه‌ی چه‌ند له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ماوه‌ته‌وه".
سكرتێری پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیش له ویلایه‌تی ساكسۆنیا سكاڵای له دژی ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه لای پۆلیس تۆماركردبوو كه رق و كینه‌ی ده‌به‌خشییه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب گۆڤاری (ڤایس مه‌گه‌زین) بڵاویكردبووه‌وه كه پۆلیسی شاری كۆنستانتس له باشوری ئه‌ڵمانیا هاوڵاتییه‌كی بانگێشت كردووه، پاش ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر كڕینی چه‌كێك بڕێك پاره‌ی ناردووه بۆ ئه‌و پێگه‌ی ناوی ترساندنی په‌نابه‌رانه،له‌و باره‌وه له ناونیشانی سه‌ره‌كیدا نوسیبوویان"ئایا ئه‌مه كۆتایی پێگه‌ی ترساندنی په‌نابه‌رانه؟".
له‌و كاته به دواوه په‌یجه‌كه خرایه سه‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی رووسی و له‌سه‌ری نوسرابوو"ئه‌مه په‌یجی كۆمپانیایه‌كی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریایه" و له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلووله‌وه له هه‌نگاریا تۆماركراوه،له ته‌نیشتییه‌وه جگه له ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ژماره‌ی باج و تۆمار و سه‌رمایه‌كه‌ی دانه‌نرابوو.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه،لێكۆڵه‌ره‌كان به‌دوای خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌دا ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی رێگه‌پێنه‌دراو و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی رق و كینه دژی په‌نابه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن،به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن داواكاری گشتی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرا.
له‌و باره‌یه‌وه مارتین شتیلتنر گوته‌بێژی داواكاری گشتی رایگه‌یاندووه: خاوه‌نی كۆمپانیاكه و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه ئێستا له هه‌نگاریایه،بۆیه ده‌ستگیركردنی دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه،به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه نه له ئه‌ڵمانیایه و نه له هه‌نگاریایه، له‌وانه‌یه له رووسیا بێت.
.jpg)
وێنه‌ی لایه‌نێك له خۆپیشانده‌رانی نه‌یاری په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاساكان
هه‌ر چه‌نده كاركردنی ئه‌و په‌یجه روون نییه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه دیارنه‌مانییه‌تی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و به ئاشكرا نابینرێت، ئه‌ی بۆچی تا ئێستا له ئه‌ڵمانیاوه ده‌توانرێت خه‌ڵكی بچنه ناو په‌یجه‌كه‌وه و بلۆك نه‌كراوه.؟
چونكه حكومه‌تی ئه‌ڵمانی مافی ته‌واوی نییه كه په‌یجێك یان پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بلۆك بكات و له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بیشارێته‌وه له كاتێكدا له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی رووسی كار بكات.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له رابردوودا سڵیكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بشارێته‌وه یان بلۆك بكات،له دۆخی ئاسایی‌دا پێویسته له دادگاوه بڕیار له‌باره‌ی را‌گرتن یان شاردنه‌وه‌ی ناونیشانی(IP) پێگه‌یه‌كی دیاریكراوه ده‌ربچێت،ته‌نانه‌ت له حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌كانی پێگه ئه‌ڵمانییه‌كانی سه‌ر به گروپی راسڕه‌وی جه‌ماوه‌ری كه رق و كینه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه.
له ئه‌ڵمانیا ئیستا 3 هه‌زار پێگه‌ی سێكسی له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێگانه‌دان كه به نهێنی چاودێرییان له‌سه‌ره، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توانای شاردنه‌وه‌ی ناونیشانی IP پێگه‌یه‌كی دیاریكراویشیان هه‌بێت، به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن ئه‌و به‌ربه‌سته تێكبشكێنن و له رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌رنامه‌ی دیكه‌وه به ئاسانی بچنه ناو پێگه‌كانه‌وه.
بنبڕكردنی حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكردنی یاسا له‌سه‌ر په‌یج و پێگه‌كان كه به‌هۆی مافی خاوه‌ندارێتی روویداوه پێشینه‌یان هه‌بووه و یاسا ده‌ستی پێیان راگه‌یشتووه،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و وڵاته فشاری خستووه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانی گوگڵ و فه‌یسبووك و تویته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له رێگه‌ی خۆیانه‌وه ئه‌و پێگانه بنبڕبكه‌ن كه رق و كینه ده‌به‌خشنه‌وه و دژی كه‌سانی دیكه په‌یام بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كاركردن بكه بۆ ئه‌و پێگانه كه دانراوه رێگه له په‌نابردن بۆ كاری له‌و شێوه ده‌گرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌كان بێ ئاگاداری كۆمپانیاكان و یاسا و سه‌رنجه‌كانیان ئه‌و كارانه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان شه‌پۆلی رق و كینه دژی په‌نابه‌ران هێدی هێدی رووی له زیادبوونه، پێگه‌ی "ترساندنی په‌نابه‌ران" رۆڵی له زیادكردنی ئه‌و رق و كینه‌یه‌دا هه‌بووه،وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پێگه‌یه به‌م زووانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ناسڕێته‌وه،ناشتوانرێت دابخرێت تا ئه‌و كاته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت،تا ئه‌و كاته‌ش ناتوانرێت هیچ كارێك بكرێت ته‌نها گه‌ڕان نه‌بێت به‌دوای به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و پێگه‌یه‌دا كه بۆ كڕینی چه‌ك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی یاسایی كاربكه‌ن.
سه‌رچاوه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵی DW ئه‌ڵمانی