به بینینی ئه‌م وێنانه‌ی حه‌له‌ب تووشی شۆك ده‌بی
به وێنه.. به‌راوردی حه‌له‌ب به‌ر له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و دوای شه‌ڕ
K24 - هه‌ولێر:
به‌ر له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ، بڵنگدۆی مزگه‌وی ئه‌مه‌وییه‌كان، كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ ده‌بێت، یه‌كێك بوو له سیما دیاره‌كانی حه‌له‌ب، له‌گه‌ڵ قه‌ڵاكه‌ی كه به‌سه‌ر دڵی ئه‌و شاره‌دا ده‌یانڕوانی و به ته‌نیشت ئه‌وانیشه‌وه بازاڕی "مسقوفه"، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه چاخی ناوه‌ڕاست.
به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له شوبات/ فێبرایه‌ی 2011، ورده ورده شاره‌كه له گه‌شه‌كردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه و ته‌نانه‌ت شوێنه‌واره مێژووییهكانیشی به‌ره‌و له‌ناوچوون و وێران بوون ده‌ڕوات.
سه‌ره‌تا سوپای ئازادی سووریا، به‌شی رۆژهه‌ڵای ئه‌و شاره‌یان كۆنتڕۆڵكرد و له‌وێوه ئومێدی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریایان ده‌كرد، له به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئه‌سه‌د، به به‌رده‌وامی بۆردومانی چڕی ئه‌و شاره‌ی كردووه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی وێرانبوونی حه‌له‌ب و ته‌واوی شوێنانه‌ی سووریا كه شه‌ڕی تێدایه، جیا له‌و سه‌دان هه‌زار چیرۆك و تراژیدیایانه‌ی كه مرۆڤ به بیستنیان تووشی شۆك ده‌بێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)