قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كۆتاییهات
ته‌نیا 10 گه‌ڕه‌ك ماوه ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ بكرێت
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی عێراقی به گه‌یشتنینان به رووباری " الخوصة" له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆتاییهاتنی قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه‌یان راگه‌یاند.
لیوا روكن سامی عارز فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی بژارده‌ی دژه تیرۆر به ئاژانسی "أين" رایگه‌یاند هێزه‌كانیان گه‌یستنه رووباری خه‌وسه له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ و كۆتاییان هێنا به قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی به یه‌ك گه‌یشتنی هێزه‌كانیان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و به خێرایی رزگاركردنی شاری موسڵ.
هیزه‌كانی دژی تیرۆری عێراق هه‌ر ئه‌مڕۆ چوونه ناو گه‌ڕه‌كی "فه‌لاحات" له به‌شی چه‌پی موسڵ.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانی عه‌بادی و به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كراون.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه‌ی دژی تیرۆر ئاماژه به‌وه‌شی دا هێزه‌كانیان رۆژی شه‌ممه، هه‌ر چوار گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی یه‌كه‌م، نمور، مه‌شارق و شه‌خچیه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ رزگار كرد و تا ئێستا 33 گه‌ڕه‌كیان كۆنترۆڵ كردووه.
فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه له هێزه‌كانی بژارده‌ی دووه‌م راگه‌یاند ته‌نیا 10 گه‌ڕه‌كیان ماوه ته‌واوی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆل بكه‌ن.