شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی حه‌له‌ب كۆتایی دێت
پێشنیارێك به پشتگیری ئه‌مریكا بۆ به‌جێهشتنی شاره‌كه پێشكه‌ش به چه‌كدارانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كراوه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكی گرووپە چەكدارەكانی سوریا له حه‌له‌ب رایگه‌یاند پێشنیارێكیان پێگەیشتووە و لە لایەن ئەمریكاوە پشتگیری دەكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ھاوڵاتیانی سڤیل بە رێڕەوێكی ئەمنی گرەنتی كرا‌و لە لایەن روسیا شارەكە بە جێ بھێڵن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه هێزه‌كانی حكوومه‌ت رۆژی یه‌كشه‌ممه زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌ڕه‌كی شێخی سه‌عید له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی كۆنترۆڵ كرد و روسیاش ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی حه‌له‌ب رێككه‌وتن كرابێت.
ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كه له‌لایەن ھەموو لایەنێك قبووڵ بكرێت، كوتایی بە شەڕی چوار ساڵە لە شاری حەلەب و چەندین مانگ ئابڵۆقەدان و بۆردومان دێت، كە كارەساتێكی مرۆیی لێكەوتووەتەوە، بە تایبەتی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی چەكداران.
بەرپرسانی یاغیبووان لە رۆژھەڵاتی حەلەب رایانگەیاند نامەیەك بە دەستیان گەیشتووە كە تێیدا پێشنیارێكی شەرفمەندانە پێشكەش كراوە بۆ ھەڵبژاردنی شوێنێك بە دڵی خۆیان بەرامبەر بە جێھشتنی حەلەب.
چەكدارانی حەلەب ھێشتا وەڵامیان نەداوەتەوە، ئەگەر قبووڵی بكەن، پێشنیارەكە پێشكەشی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا و ھاوپەیمانەكانی، روسیا و ئێران و گرووپەكانی شیعە دەكرێت كە نزیكەی شەش ساڵە لە سوریا شەڕ دەكەن.
لە لایەكی دیكه‌وه چه‌كدارانی داعش رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری شوێنه‌واری ته‌دمور (پالمیرا) گرت، پاش ئه‌وه‌ی سوپای سوریا له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خته له شاره‌كه كشایه‌وه.