مالیكی هه‌وڵی تێكدانی هه‌ماهه‌نگی نێوان بارزانی و عه‌بادی ده‌دات
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در: مالیكی ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ شكستبهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق، لای نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بووه‌ته گرفت و هه‌وڵی تێكدانی ده‌دات.
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی مالیكی له هه‌بوونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان بارزانی و عه‌بادی، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی(السیاسة الكویتیة) ی راگه‌یاندووه: نوری مالیكی له هه‌وڵی له ناوبردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییانه‌دایه و له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در كه سیاسه‌ی كوه‌یتی ناوی نه‌هێناوه گوتوویه‌تی" ئێستا هەماهەنگییەكی باش لەنێوان سوپای عێراق و هیزی پێشمەرگەدا هه‌یه له جه‌نگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا ، بەڵام نوری مالیكی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئەو هەماهەنگییە تێكبدات".
.jpg)
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق/ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی"هەڵویسته‌كانی مالیكی له بەرامبه‌ر ئوپەراسیۆنی (هاتین نه‌ینه‌وا) و به لاوازی وه‌سفكردنی حەیدەر عەبادی له لێدوانه‌كانیدا و دژایەتیكردنی ئاشكرای مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌یه‌كی روونه كە نوری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌وڵده‌دات شكست بە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ بهێنیت.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تی ده‌كات له كاتێكدایه،پێشتر نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە لاواز وەسفكردبوو، لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچەكانی موسڵیش هۆشداری دابوو.هه‌ر بۆیه ره‌وتی سه‌در ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مالیكی به مه‌ترسی ده‌بینێت و له‌و باره‌یه‌وه سەركرده‌كه‌ی ڕەوتی سەدر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی مالیكی "بەهەوڵێكی پیلانگێرانە ناوبردووه".
سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به هه‌وڵێكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی مالیكی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقداوه و رایگه‌یاندووه"له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش بوونه‌ته هۆی دروستكردنی كێشە له دابینكردنی پشكی پێشمەرگە لە بوودجەی ساڵی 2017 عێراق، مه‌به‌ستیش له‌م هه‌وڵانه قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری كێشەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به دیهێنانی مه‌رامی سیاسییه".

نوری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا
له پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ تا ئێستا، هه‌ر یه‌كه له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا و هه‌ولێر،چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و له میانی لێدوانه‌كانیاندا به‌هۆی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، ده‌رباره‌ی بایه‌خی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و رێككه‌وتنه‌ی نێوانیان قسه‌یانكرد،تا ئه‌وه‌ی له زاری هه‌ر دووكیانه‌وه ئه‌وه بیسترا كه یه‌كه‌مجاره خوێنی پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراقی له سه‌نگه‌رێكدا تێكه‌ڵ ده‌بێت.
.jpg)
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق/ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه كه له سه‌ر زه‌ویش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، به گووته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در ئه‌م هه‌نگاوانه نوری مالیكی سه‌غڵه‌ت كردووه، كه پێش 30 مانگ و له سه‌رده‌می ئه‌ودا سوپا شاری موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به‌بێ ته‌قه راده‌ستی داعش كرد و بووه هۆی گه‌یاندنی زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماڵی له ریزی كورد و عێراقییه‌كان.

نوری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا
ئه‌و شكسته وایكرد داعش ده‌ستی به جبه‌خانه گه‌وره‌كانی سوپای عێراق بگات و له موسڵه‌وه په‌لاماری پارێزگا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بدات،ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی شنگال جینۆسایدیان ده‌رحه‌ق به كورده ئێزدییه‌كان ئه‌نجامدا و تا ئێستاش زیاتر له 3000 ژن و كچ و منداڵ بێسه‌ر و شوێنن.
ئه‌و شكستانه‌ی مالیكی كه له سه‌ربازگه‌ی (سپایكه‌ر) ی نزیك پارێزگای تكریت بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 1700 كه‌س، وای له خه‌ڵكی باشووری عێراق و عێراقییه‌كان به گشتی كردووه، كه له كاتی بینینی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مالیكی‌دا تاكه پێڵاوه‌كانیان به روویدا به‌رزبكه‌نه‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق ناویبهێنن.