له‌شكری ئه‌لیكترۆنی خه‌لافه‌ت ئاشكرا ده‌بێت
ده‌یان ئه‌ژماریان بۆ چاودێریكردنی لایه‌نگرانی داعش و بڵاوكردنه‌وه‌ی فكری توندڕه‌وی دروستكردووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ئاشكرایكردووه كه گروپێكی هاككه‌ری مه‌ترسیداری داعش كه ناویان له خۆیانناوه"له‌شكری ئه‌لیكترۆنی خه‌لافه‌ت" دانیان به‌وه‌دا ناوه كه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌كدارانی داعش كاریانكردووه.
ئه‌و كه‌سانه كه به‌مدواییانه ده‌ستگیركراون ئاشكرایانكردووه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داعش كاریان هاككردنی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بووه و گروپێكی رێكخراو بوون بۆ ئه‌و كاره،به شێوه‌ی سه‌ره‌كیش ئه‌ركی چاودێریكردنی لایه‌نگرانی داعشیان له ئه‌ستۆدا بووه تا دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی كه به راستی مه‌یلیان به لای داعشدا هه‌یه یان نا.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌وه‌شیی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و گرووپه ده‌یان ئه‌ژماریان له سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) دروست كردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه فكر و به‌رنامه‌ی داعشیان بره‌وپێداوه و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌و باره‌وه ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام داعش به‌رده‌وام په‌نای بۆ میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بردووه و به به‌رده‌وامی له‌و رێگانه‌وه هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فكری توندڕه‌وی و چالاكییه‌كانی چه‌كداره‌كانیداوه و ڤیدیۆ و كاره توندوتیژییه‌كانیان به ئامانجی تۆقاندنی نه‌یاره‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و كاره‌شی به‌و گرووپه راسپێردراوه كه ناویان له خۆیانناوه "له‌شكری ئه‌لیكترۆنی خه‌لافه‌ت" زیاتر بۆ چاودێریكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش بووه كه رێكخراوه‌كه لێیان دڵنیا نه‌بووه و ویستوویه‌تی بزانێت چی ده‌كه‌ن و چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ستڕاگه‌یشتنی داعش به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیا ئه‌لیكترۆنییه‌كان وه‌ك هه‌ڕه‌شه ئه‌ژماركراوه، به تایبه‌تی زۆرێك له بیانییه‌كان به‌و رێگه‌یه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش دروست كردبوو و په‌یوه‌ندییان به‌و گروپه توندڕه‌وه‌وه كرد له عێراق و سوریا، هه‌ر بۆیه هه‌وڵی بلۆككردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ژمار و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌دراوه و چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
رۆژانه له عێراق ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه چه‌ندین كه‌س و تۆڕی تیرۆریستی سه‌ر به چه‌كدارانی داعش، له پارێزگا و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێن