حه‌كیم ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراق ره‌ت ده‌كاته‌وه
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو موژده‌ی ئازادكردنی موسڵ راده‌گه‌یه‌نرێت
K24 – هه‌ولێر
عەمار حەكیم سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعە به ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراق رایگه‌یاند ئێران له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له وڵاته‌كه‌مان بوونی هه‌یه و هاوكاری حكومه‌ت ده‌كات و هیچ كارێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌ی ئه‌نجام نه‌دراوه.
حه‌كیم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تارانی پایه‌ختی ئیران رایگه‌یاند له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتنی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه و به پێداگری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عیراق گوتی شه‌ڕی موسڵ له لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت دانیشتوانی موسڵ كه زیاترن له ملیۆنێك كه‌س شاره‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن، تاكتیكی تایبه‌تی ده‌گرنه به‌ر، به‌ڵام داعش هاووڵاتیانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌كار ده‌هێنێت، هه‌ر بۆیه پێشڕه‌وییه‌كان هێواشتر بوون، به‌ڵام له‌به‌ر چاون و پێشی وایه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو موژده‌ی ئازادكردنی موسڵ راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانی عه‌بادی و به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و پشتگیری هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كراون و نزیكی رووباری دیجله بوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی عێراق سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی بیانی له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاتنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی دیكه بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت قبووڵ ناكه‌ین و به‌ڵام دژی خواستی بوونی هێزه‌كانی بیانی نین له ناوچه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش.
عه‌مار حه‌كیم له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته له‌وانه عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌ردانی حه‌كیم بۆ ئێران پاش ئه‌وه دێت كه سه‌ردانی وڵاتی ئوردنی كردبوو و له‌گه‌ڵ پاشای ئه‌م وڵاته، شا عه‌بدوڵڵا كۆ ببووه‌وه.