مێركڵ بۆ توركيا: رێز له ياسا بگره
له پرسى لێكۆڵينه‌وه له رووداوى تيرۆريستى رێزى بنه‌ما ياساييه‌كان بگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا گرت، له پرسى لێكۆڵينه‌وه له رووداوى تيرۆريستى رێزى بنه‌ما ياساييه‌كان بگرێت.
له ميانهى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى كرواتيا ئه‌ندريه بلينكۆڤيچ ئه‌نجاميدا، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا كرد، رێز له بنه‌ما ياساييه‌كان بگرن، به تايبه‌تى له پرسى لێكۆڵينه‌وه له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى تاسى رووسيا له زارى مێركڵه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ده‌توانم بڵێم به شێوه‌يه‌كى سرووشتى ده‌بێت هه‌موو رێككاره‌كانى لێكۆڵينه‌وه له پرسى رووداوى تيرۆريستى بگونجێن له‌گه‌ڵ سه‌روه‌رى ياسا و بنه‌ماى گونجاوى له‌گه‌ڵ ياساكاندا".
رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه دوو ته‌قينه‌وه له ناوچه‌يه‌كى گه‌شتيارى ئه‌سته‌مبوڵ رووياندا و به هۆيانه‌وه 38 كه‌س كوژران و 155 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا ده‌ستبه‌جێ پارتى كرێكارانى كوردستانى به ئه‌نجامده‌رى ته‌قينه‌وه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
يه‌ڵدرم بۆ رۆژنامه‌وانان قسه‌ى كرد و گوتى: هيچ گومانێكمان له‌وه‌دا نييه كه پارتى كرێكارانى كوردستان له پشت ته‌قينه‌وه‌كانى ئهستهمبوڵهوهيه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا گرووپى هه‌ڵۆكانى ئازادى كه گرووپێكى نه‌ناسراوه و له ناو توركيا كرده‌وه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجامده‌دات به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌سته‌مبوڵ راگه‌ياندووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم و تاس.