شاهێدحاڵێك: ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى عێراق گێچه‌ڵيان به ژنه په‌يامنێره‌كى بيانى كرد
بۆ رووماڵى رووداوه‌كانى شه‌ڕى داعش چووبوو.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له‌و ژنه په‌يامنێرانه‌ى روويان له سه‌نگه‌ره‌كانى سووپاى عێراق كردووه، بۆ رووماڵى رووداوه‌كانى شه‌ڕى داعش، رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵى سێكسى بوونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، تاسه‌ر ره‌شاد، كه وه‌ك چاوساغ و رێپيشانده‌ر له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانانى بيانى سه‌ردانى به‌ره‌كانى شه‌ڕ ده‌كات، رايگه‌ياند، له سه‌ربازگه‌يه‌كى سوپاى عێراق گێچه‌ڵ به ژنه په‌يامنێرێكى بيانى كرا.
ئه‌و گوتيشى: ئێمه چووينه سه‌ربازگه‌ى سوپاى عێراق له مه‌خموور و دواى چاوپێكه‌وتنێكى ميديايى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كه‌ى سوپاى عێراق ژماره‌يه‌ك سه‌رباز به بيانووى وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ ژنه په‌يامنێره‌كه له ده‌ورى كۆبوونه‌وه‌ى و يه‌كێكيان گێچه‌ڵى سێكسى پێكرد و به ناوى ئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌سه‌ر شانى داده‌نێت، ده‌ستى به ئه‌نقه‌ست بۆ به‌شه‌كانى ديكه‌ى جه‌سته‌ى بردبوو.
گوتيشى: ئێمه فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كه‌مان ئاگادار كرده‌وه و ئه‌ويش پۆزشى هێنايه‌وه و باسى له‌وه كرد، سه‌رپێچيكاره‌كه به گوێره‌ى ياسايى سه‌ربازى رووبه‌ڕووى سزا ده‌كاته‌وه.
تاسه‌ر ره‌شاد روونيشيكرده‌وه، هاوپيشه‌كانم له چه‌ندين شوێنى جياجيا تێبينى ئه‌و حاڵه‌تانه‌يان كردووه و ئێمه داواكارين ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت و چيديكه رێگه نه‌درێت سه‌ربازانى سوپاى گێچه‌ڵى سێكسى به په‌يامنێرانى بيانى به گشتيى و ژنه په‌يامنێره‌كانيان به تايبه‌تى بكه‌ن.