ئه‌سه‌د هۆشداری ده‌داته ولاتانی رۆژئاوا
ئه‌مریكا نیگه‌رانه له به‌جێهشتنی چه‌ك و زرێپۆش بۆ داعش له ته‌دمور
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا له‌باره‌ی لێدوانی وڵاتانی رۆژئاوا سەبارەت بە حه‌له‌ب ھۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت دیاره ئه‌وان گرنگی به تیرۆریستان ده‌ده‌ن، نه‌ك هاووڵاتیانی سڤیل.
ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ RT هه‌روه‌ها ره‌خنه له كاردانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر ته‌دمور گرت.
لێدوانی ئه‌سه‌د له باره‌ی حه‌له‌ب پاش ئه‌وه‌ی دێت كه وڵاتانی رۆژئاوا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به توندی ره‌خنه‌یان له كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل به‌هۆی بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گرت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشره‌وی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت بۆ كۆنترۆڵ كردنی رۆژھەڵاتی حەلەب.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانی له حه‌له‌ب، داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری شوێنه‌واری ته‌دمور گرت.
ئه‌مریكا به‌هۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له لایه‌ن داعشه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.
گوته‌بێژی وه‌زراه‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، هێرشی داعش بۆ سه‌ر ته‌دمور به به‌رچاوترین دژه هێرشی داعش ده‌زانێت و نیگه‌رانی خۆیشی له پاشه‌كشه‌ی زۆر به په‌له‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت دهردەبڕیت كه هه‌موو شتێكیان به‌دوای خۆیدا به‌جێهشت، له‌وانه زرێپۆش و چەك.