داعش نیو ملیۆن دۆلار بۆ سەربڕینی دادوه‌رێك ته‌رخان ده‌كات
به تێكدانی ریزه‌كانی و ئاگری فیتنه نێوان موجاهیده‌كان و سیخوری بۆ وڵاتێك" تۆمهتبا كراوە
K24 – ھەولێر
رێكخراوی داعش نیو ملیۆن دۆلار بۆ كوشتنی دادوه‌ری گشتی گرووپی "جیش الفتح" لە سوریا تەرخان دەكات.
داعش لە بەیاننامەیەكدا بە بڵاوكردنەوەی وێنەی عەبدوڵڵا موحسینی سه‌ركرده‌یه‌كی گرووپی "جیش الفتح" رایگەیاند ھەر كەسێك ئەو هه‌ڵگه‌ڕاوه بكوژێت، به نیو ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت و پاش ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی پاداشته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و جۆری دراو و شوێن و كاتیشی بۆ خۆی دیاری ده‌كات، به مه‌رجێك كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت.
داعش، عه‌بدوڵڵا موحیسینی به "تێكدانی ریزه‌كانی و ئاگری فیتنه نێوان موجاهیده‌كان و سیخوری بۆ وڵاتێك" تۆمه‌تباری كردووه.
ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی "جیش الفتح" لە پارێزگای ئەدلبی سووریایە و ناوی راستەقینەكهی عەبدوڵڵا بن محەمەد بن سلێمان موحیسنییه و پێشتر ناوی گروپه‌كه‌یان به‌ره‌ی نوسره و لقی قاعیده له سوریا بوو، له ژێر گوشاری هه‌ندێ له گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا و پێده‌چێت هه‌ندێ وڵاتیش، ناوی گروپه‌كه‌یان گۆڕی و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ل قاعیده پچراند.
به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی له لیستی تیرۆری وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌ربهێنرێت.
به‌ره‌ی نوسره پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق یه‌كی گرت و پێكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامیان پێكهێنا، به‌ڵام به‌ره‌ی نوسره له ژێر گوشاری قاعیده له‌م هاوپه‌یمانییه كشایه‌وه و وه‌ك لقی قاعیده له سوریا مایەوە، تا ئه‌و كاته‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ "جیش الفتح" گۆڕی.