رووسيا، توركيا و ئێران له باره‌ى سوورياوه كۆده‌بنه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ ميحوه‌رى ئێران و رووسيا دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌و وڵاته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا ئاساييكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره ئاشكرايكرد، وڵاته‌كه‌ى له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر مێزێك له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران پرسى سووريا تاوتوێده‌كات.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند، له 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، له مۆسكۆ هه‌ريه‌ك له وڵاتانى رووسيا و ئێران و توركيا بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى سووريا كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ ميحوه‌رى ئێران و رووسيا دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌و وڵاته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ رووسيا ئاساييكرده‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش تا ئێستا هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه پيشان نه‌داوه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدايه كه ره‌وشى مرۆيى حه‌له‌ب بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى و له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييدا داواى وه‌ستاندنى شه‌ڕ و هێرشه‌كانى سووريا و رووسيا بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به يه‌كلابوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى حه‌له‌ب، ئاراسته‌ى شه‌ڕى سووريا روون بێته‌وه.