چه‌كدارانی حه‌له‌ب بۆ ئیدلب ده‌گوازرێنه‌وه
روحانی پیرۆزبایی له ئه‌سه‌د ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی زیاتر له 5 هه‌زار چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بۆ ئیدلب ده‌ستیپێكرد و رێڕه‌وێكی مرۆیی بۆ گواستنه‌وه‌یان گره‌نتی كراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای روسیا، هێزه‌كانی سوریا و سوپای روسیا پرۆسه‌ی چوونی چه‌كدارانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به خێزانه‌كانیانه‌وه بۆ ئیدلبی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له باكووری رۆژئاوای سوریا گڕه‌نتی ده‌كه‌ن.
چه‌كدارانی بریندار به هاوبه‌شی نێوان سه‌نته‌ری ئاشته‌وایی روسیا و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ده‌گوازرێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، به فه‌رمانی ڤلادیمیر پوتین 20 پاس و 10 ئه‌مبوڵانس بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ته‌رخانكراوه.
گوتیشی به‌رپرسانی سوریا ئاسایشی ئه‌و چه‌كدارانه گره‌نتی ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب چوڵ بكه‌ن.
به‌یاننامه‌ی سوپای روسیا پاش رێكه‌وتنێكی نوێ بۆ ده‌رچوونی چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هات و ئاماده‌كاری كرا بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌كداران و خێزانه‌كانیان بۆ پارێزگای ئیدلب.
رێككه‌وتنی پێشووی نێوان روسیا و توركیا بۆ چوڵكردنی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی سوریا، له‌وانه ئێران له حه‌له‌ب دوا خرابوو و جارێكی تر له هه‌ندێ شوێن شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستیپێكرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاسه‌كانی به ره‌نگی سه‌وز گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و ئاماده‌كاری كراوه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و بردنیان بۆ ئیدلب كه پێشتر له‌سه‌ری رێكه‌وتوون.
پاش رێكه‌وتنی نوێ بۆ ده‌رچوونی چه‌كداران له حه‌له‌ب، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كرد و سه‌ركه‌وتنی حه‌له‌ب به هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر نه‌یارانی ئه‌سه‌د زانی كه هه‌موویانی به تیرۆریست به‌ناو كرد.
هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، پوتین و ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێداگریان له‌سه‌ر ئاسانكاری بۆ ده‌رچوونی چه‌كداران و خێزانه‌كانیان به زووترین كات له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كرد.