كه‌ڵكه‌ڵه‌ى خۆكوشتن له ناو فڕۆكهوانهكاندا په‌ره‌ده‌ستێنێت
ژماره‌يه‌كى به‌رچاويان ئاره‌زووى خۆكوشتن ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له ئهكاديميانى زانكۆى هارڤهردى ئه‌مريكا رووپێوێكيان له ناو ده‌يان فڕۆكه‌واندا ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌يه‌كى به‌رچاويان ئاره‌زووى خۆكوشتن ده‌كه‌ن.
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه 4.1% له فڕۆكه‌وانان بۆ يه‌كجاريش بێت بيريان له خۆكوشتن يان زيانگه‌ياندن به خۆيان كردووه‌ته‌وه.
گۆڤارى "Environmental Health" ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و توێژينهوهيهى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه، زياتر له 5700 فڕۆكه‌وان له كۆى 140 هه‌زار فڕۆكه‌وان له سه‌رتاسه‌رى جيهاندا هه‌مان ئهندێشهيان بۆ خۆكوشتن هه‌بووه.
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه دواى ئه‌وه هات كه تيمى فڕۆكه‌وانى هێڵه ئاسمانييه‌كانى بريتانيان مانيان گرت و سه‌نديكاى "Unite union" تايبه‌ت به فڕۆكه‌وانى رايگه‌ياند، زۆرێك له فڕۆكه‌وانه‌كان به هۆى نيگه‌رانى و رهشبينييهوه ئاماده نيين بۆ كاركردن.
توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به تايبه‌تى له كاتێكدا سه‌دان فڕۆكه‌وان تووشى داهێزران و ره‌شبينى بوونه و كه‌ڵكه‌ڵه‌ى خۆكوشتن له بيركردنهوهياندا ده‌خولێته‌وه.
توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستووه، فڕۆكه‌وانه ژنه‌كان زۆرتر رووبه‌ڕووى تێكچوونى ته‌ندرووستى عه‌قڵى و داهێزران بوونه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پياوان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم