باراك ئۆباما باسی سه‌ختترین دۆسیه ده‌كات له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا
دوایین گوتاری خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما دوا گوتاری فەرمیی خۆی له 2016 پێشكه‌شده‌كات و رایگەیاند، ئەوەی لە سووریا روودەدات لە ئەستۆی رژێمی ئەسەد و رووسیا و ئێرانە.
لە كۆشكی سپی ئۆباما لە گوتارەكەیدا ئاشكرویكرد كە دۆسیەی سووریا گرانترین شت بووە كە لەماوەی سەرۆكایەتییدا رووبەرووی بووەتەوە. جەختیشی لەوە كردەوە ئەوەی ئێستا لەو وڵاتە دەگوزارێت لە ئەستۆی رژێمی ئەسەد و رووسیا و ئێرانە و رژێمی ئەسەد ھیچ شەرعییەتی نەماوە و بە سەركوتكردن و لەناوبردنی خەڵكی ناتوانێت شەرعییەت بەدەست بێنێتەوە. بەڵكو پێویستە حكومەتێكی دیكە جێگەی بگرێتەوە.
لەبارەی ئەمریكاش، ئۆباما گوتی: "15 ملیۆن دەرفەتی كارمان رەخساندووە و ژمارەی سەربازانی ئەمریكاشمان لە دەرەوە لە 150 ھەزارەوە بۆ 15 ھەزار سەرباز كەمكردووەتەوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە ماوەی سەرۆكایەتیمدا مەترسیدارترین كەس (ئوسامە بنلاندن) لەناوچوو".
له باره‌ی سه‌ختترین ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا رووبه‌ڕووی ببێته‌وه دۆسیه‌ی سووریایه و گوتی: "بارودۆخی سووریا گرانترین كێشەبوو لە ماوەی سەرۆكایەتیمدا رووبەرووم بووەوە, دۆخی ئێستای سووریا لە ئەستۆی رژێمی سووریا و رووسیا و ئێرانە".
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای حه‌له‌بیش رایگه‌یاند، رووسیا بەردەوامە لە رێگری لەبەردەم گەیاندنی ھاوكاری مرۆیی بە خەڵكی حەلەب و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش تاوانەكانی رژێمی ئەسەد و رووسیا و ئێران لە سووریا لەبیرناكات.
ئۆباما گوتیشی:" رژێمی ئەسەد شەرعییەتی نەماوە و پێویستە حكومەتێكی نوێ جێگەی بگرێتەوە".
له باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا و دۆڕاندنی كاندیدی دیموكراته‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه، ئۆباما گوتی: "بەگوێرەی زانیارییە ھەواڵگرییەكان رووسیا لەپشت ھاككردنی لیژنەی نیشتیمانی دیموكراتەكانەوەیە".