ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نه‌ینه‌وا
یه‌كه‌مجاره له دوای داگیركردنی پارێزگاكه له لایه‌ن داعشه‌وه 4 ده‌زگای حكومی له‌و ناوچانه ده‌كرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار( 4 ) ده‌زگای ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 30 مانگ به‌هۆی داگیركردنی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، هیچ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت له‌و پارێزگایه‌دا نه‌مابوو.
به‌رپرسێكی ناوخۆیی پارێزگاكه رایگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 وه ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك كاروباری هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد،ئێستا 4 له‌و ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییانه پاش ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و كراونه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه پاش ئه‌وه‌هات رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م نوسینگه و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وای له هه‌ر دوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌ركرد و بڕیاردرا بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ.
له‌و باره‌یه‌وه (عیسام سلیفاوی) راوێژكاری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند" نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆر، شوێنگره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی له ناوچه‌ی بازوایا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌رامه له ناوچه‌ی گۆگجه‌لی،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی پارێزگای نه‌ینه‌وا له گه‌ڕه‌كی زهوور له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و راوێژكاره ئه‌وه‌شی گوتووه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان بگوازرێنه‌وه و له جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی پارێزگاكه بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك و ناوچه رزگاركراوه‌كان بكه‌ن.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه تا ئێستا به‌رده‌وامه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و زیاتر له 32 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.