كوڕێكی بن لادن سنوورداش كرا
چواره‌م كوڕی بن لادنه و له ساڵانی 2007 و 2008 له‌و وڵاته ژیاوه
K24 – هه‌ولێر:
كوڕێكی ئۆسامه بن لادن له‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی بچێته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌وه رێگه‌ی لێگیراوه و نه‌یانهێشتووه پێ بخاته خاكی میسر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه"ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره نه‌یانهێشتووه كوڕێكی ئوسامه بن لادن دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده كه له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كوژرا بێته ناو میسره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی" عومه‌ر بن لادن له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره‌وه به رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی میسری به‌ره‌و قاهیره هاتووه،به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌كه نه‌یانهێشتووه دابه‌زێت و پێیانگوتووه ده‌بێت ئه‌و وڵاته جێبهێڵێت، كوڕه‌كه‌ی بن لادنیش توركیای هه‌ڵبژاردووه تا بینێرن بۆ ئه‌وه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه"ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی میسر ناوی ئه‌و كوڕه‌ی بن لادنیشیان له لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دا زیادكردبوو كه بۆیان نییه بچنه ناو وڵاتی میسره‌وه،بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری رێگری له كوڕه‌كه‌ی بن لادن ئاشكرا بكه‌ن، له كاتێكدا عومه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره بریتانییه‌كه‌یدا له نێوان ساڵانی 2007 تا 2008 له میسر ژیاون،دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت ئێستا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌دراوه.
عومه‌ر چواره‌م كوڕی ئوسامه بن لادنه كه باوكی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكاوه ،پاش چه‌ند مانگێك له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له مانگی ئایاری ساڵی 2011 له پاكستان كوژرا.
له نێوان ساڵه‌كانی 1996 تا 2001 عومه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی له ئه‌فغانستان بووه و به‌شێك له كاته‌كانی ته‌مه‌نی منداڵیشی له سه‌ربازگه‌كانی چه‌كدارانی قاعیده له ئه‌فغانستان به‌سه‌ر بردووه و یه‌كێكه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بن لادن كه به توندی دژی بن لادن هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه،بن لادن خاوه‌نی 20 منداڵه له چه‌ند ژنێكی جیاواز.