40 گه‌ڕه‌كی موسڵ كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه
ته‌نها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌ری ده‌سته چه‌پی موسڵ به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه ماوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش له 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ ده‌ركراوون و هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵیان كردووه‌ته‌وه".
فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌م له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه ماوه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و ناوچانه‌ش یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه و له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی هێزه عێراقییهكانیشدا پێشڕه‌وی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه به‌رده‌وامه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی ئه‌وه‌شی گوتووه" به‌رگری چه‌كدارانی داعش له‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كه‌ی به ده‌ستیانه‌وه ماوه لاوازه، پاش ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه كۆنترۆڵكرا،هێزه عێراقییه‌كان توانیوویانه ده‌ست به سه‌ر زۆر ناوه‌ندی گرنگی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌دا بگرن كه له‌وێوه ئاراسته‌ی شه‌ڕه‌كانیان ده‌كرد".
له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و 40 گه‌ڕه‌كی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.