پۆلیسی ئه‌ڵمانی هێرشه‌كه‌ی به‌رلین به تیرۆریستی ناو ده‌بات
ژماره‌ی كوژراوه‌كانی رووداوه‌كه‌ی به‌رلین گه‌یشته 12 كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند" ژماره‌ی كوژراوانی خۆپێداكێشانى بارهه‌ڵگرێك به چه‌ند فرۆشگايه‌كى ناو بازاری دیارییه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ له به‌رلين بۆ (12) كوژراو و 48 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه".
پۆلیسی به‌رلین له باره‌ی جۆری رووداوه‌كه‌وه گوتوویه‌تی" كارێكی به ئه‌نقه‌ست بووه و به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كی دیكه بۆ كرده‌وه‌ی دیكه نییه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له ئارادا نه‌ماوه".
.jpg)
ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی خۆیكێشا به كڕیارانی بازاڕێكی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس / به‌رلین
له ڤیدیۆ و وێنه‌كانی رووداوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه شۆفێرێك به بارهه‌ڵگرێكه‌وه خۆی به كڕیارانی بازاڕێكی دیارییه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵدا ده‌كێشێت و تا ئێستا 12 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و48 كه‌سی دیكه‌ش به برینی جۆراوجۆر برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه دۆخی به‌رلینی پایته‌خت و ئه‌ڵمانیا به‌گشتی شڵه‌ژاو لێدوانی جۆراوجۆر له سه‌ر رووداوه‌كه‌درا،زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته هه‌ر زوو رووداوه‌كه‌یان به تیرۆریستی ناوبرد،هه‌ر زووش پێگه‌ی فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندی سه‌لامه‌تی به‌كارخست.
.jpg)
ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی خۆیكێشا به كڕیارانی بازاڕێكی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس / به‌رلین
گوته‌بێژی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ له‌سه‌ر پێگه‌ی تویته‌ر رایگه‌یاند" ئێمه له پرسه‌داین بۆ كوژراوانی ئه‌و رووداوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی برینداره‌كان ده‌خوازین".
.jpg)
بریندارێكی رووداوه‌كه‌ی به‌رلین
بازاڕه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی(برایتشایتبلا) نزیك له كۆرفیرسندام له شه‌قامی سه‌ره‌كی بازاڕكردن له رۆژئاوای شاری به‌رلین،نزیك له كڵێسای قه‌یسه‌ر (فیلهلم) ی مێژوویی،كه له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا به سه‌لامه‌تی مابووه‌وه سه‌ره‌ڕای بۆردوومانی چڕی شاری به‌رلین له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا رووداوه‌كه‌یان به تۆقێنه‌ر و كاره‌ساتبار ناوبرد و پۆلیسی ئه‌ڵمانیش داوای له خه‌ڵكی وڵات كرد له ماڵه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه.
.jpg)
تیمه فاریاگوزارییه‌كان له كاتی گواستنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی به‌رلین
ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ی رووداوه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه ژماره‌ی وڵاتی پۆڵۆنیای پێوه بووه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی به‌رلین شۆفێره‌كه به ره‌گه‌ز پۆڵۆنییه.
ئه‌م رووداوه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیای ترساند و رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی هێرشی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی شاری نیسی فه‌ڕه‌نسی بیرهێنانه‌وه، كه له رۆژی جه‌ژنی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسادا له 14/7/2016 خۆیكێشا به ئاهه‌نگێڕاندا و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 90 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون،دواتر داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له رووداوه‌كه راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: REUTERS+BILD