دیپلۆماتكارێكی دیكه‌ی رووسیا كوژرا
به كوژراوی له ماڵه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كوژرانی پیته‌ر پۆلشیكۆڤ، دیپلۆماتكاری ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له مۆسكۆی پایته‌خت به كوژراوی دۆزرایه‌وه و شوێنی چه‌ند گوللـه‌یه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
میدیاكانی رووسیا بڵاوییانكرده‌وه، پۆلشیكۆڤ، گه‌وره راوێژكاری به‌شی ئه‌مه‌ریكای لاتین بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌و به‌شه بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئاماژه به‌وه كراوه، كوژرانی ئه‌و دیپلۆماتكاره په‌یوه‌ندی به‌كاره‌كه‌یه‌وه نییه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی مۆسكۆ رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه و ئه‌گه‌ر خۆكوشتنیشیان به دوور ده‌زانرێت.
شه‌وی رابردووش، ئاندرێ كارلۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له توركیا، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه، كه دواتر راگه‌یه‌ندرا پۆلیس بووه، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كوژرا.
سه‌رچاوه: سكای نیوز