داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی به‌رلین راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی به‌رلین راگه‌یاند، كه به هۆی بارهه‌ڵگرێكه‌وه ئه‌نجامدرابوو.
دوای رووداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی به‌رلین، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند, ژماره‌ی كوژراوانی رووداوه‌كه، كه له یه‌كێك له ناو بازاڕى دیارییه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ له به‌رلين بووه, 12 كه‌س كوژران و 49 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
پۆلیسی به‌رلین له باره‌ی جۆری رووداوه‌كه‌وه گوتوویه‌تی: "كارێكی به ئه‌نقه‌ست بووه و به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كی دیكه بۆ كرده‌وه‌ی دیكه نییه".
رێكخراوی داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی به‌رلین، یه‌كێك بووه له "سه‌ربازانی" رێكخراوه‌كه.
هێرشه‌كه‌ی به‌رلین، هاوشێوه‌ی رووداوه‌كه‌ی پاریسی ناوه‌ڕاستی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ بوو، كه به‌هۆیه‌وه‌ی نزیكه‌ی 84 كه‌س كوژران.