ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌ی به‌رلین ئاشكرا بوو
چه‌ندین ناسنامه‌ی جیاوازی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند پۆلیس به دوای هاووڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز تونسی ده‌گه‌ڕێت و ناسنامه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و بارهه‌ڵگره‌دا بووه كه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه خۆی كشاند به قه‌ره‌باڵغییه‌كی ناو بازاڕی به‌رلین بۆ فرۆشتنی دیارییه‌كانی كریسمه‌س.
به‌پێی رۆژنامه‌ی بیلد، ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی له نێوان 21 بۆ 23 ساڵی دایه و سێ ناسنامه‌ی جیاوازی هه‌یه.
پێشتر رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی به‌رلین راگه‌یاند، كه به هۆی بارهه‌ڵگرێكه‌وه ئه‌نجامدرابوو.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی زیانی ئه‌و هێرشه رایگه‌یاند 12 كه‌س كوژراون و 49 دیكه‌شی بریندار بوونه.
ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی ناو بارهه‌ڵگره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی كۆچبه‌رێكه كه داواكاری په‌ناخوازییه‌كه‌ی ره‌ت كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ركردنی درابێت.
پێگه‌ی شپیگل رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سه ناوی ئه‌نیس یه‌نحه‌دره له ته‌تاوینی باشووری تونس.