ته‌رمى كچى ديپلۆماتكارێكى توركيا دۆزرايه‌وه
گونلار شوال، ته‌مه‌ن 15 ساڵ له په‌نجه‌ره‌ى نهۆمى ده‌يه‌مى باڵهخانهيهكهوه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى باكۆى پايته‌ختى ئازه‌ربايجان رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 ته‌رمى كچى ديپلۆماتكارێكى توركيان دۆزيوه‌ته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئازه‌ربايجان بڵاويكرده‌وه، گونلار شوال، ته‌مه‌ن 15 ساڵ له په‌نجه‌ره‌ى نهۆمى ده‌يه‌مى باڵهخانهيهكهوه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
باوكى گونلار شوال، ناوى ئه‌رسلان عهزمييه و راوێژكارى باڵيۆزخانه‌ى توركيايه له باكۆ.
ئه‌و راوێژكاره سه‌رپه‌رشتى كاروبارى په‌يوه‌ست به هاوكارى گومرگى نێوان ئازه‌ربايجان و توركيا ده‌كات.
پۆليسى باكۆ له‌و بڕوايه‌دايه، كچه‌كه خۆى كوشتووه، به هۆى ئه‌وه‌ى رێگرى لێكراوه بۆ يه‌ك رۆژ بچێته قوتابخانه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى نۆڤۆستى رووسيا، باوكى كچه‌كه تووشى شۆك بووه و ته‌رمى كچه‌كه ره‌وانه‌ى توركيا كراوه‌ته‌وه.