هۆكاری به زیندوویی ده‌ستگیر نه‌كردنی بكوژی باڵیۆزی روسیا ئاشكرا ده‌كرێت
ئه‌ردۆغان پشتگیری له كوشتنی پۆلیسه بكوژه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
دادگای توركیا لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری به زیندوویی ده‌ستگیر نه‌كردنی بكوژی باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ره ده‌كات و ئه‌ردۆغانیش پشتیگری له كوشتنی ده‌كات.
ئاژانسی ئانادۆلی توركی بڵاوی كرده‌وه داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت بكوژی باڵیۆزی روسیا بۆ به زیندوویی ده‌ستگیر نه‌كرا.
پاش كوشتنی باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندرى كارلۆڤ له لایه‌ن پۆلیسێكی توركیاوه له گالێرییهكی هونه‌ری، هێزیكی تایبه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر شوێنه‌كه و بكوژه‌كه‌یان كوشت، به زیندوویی ده‌ستگیریان نه‌كرد.
مه‌ولوود مه‌رد ئالتنتاش پۆلیسی 22 ساڵی تورك رۆژی سێشه‌ممه له پشته‌وه ته‌قه له باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ره كرد، له‌و كاته‌ی كه گوتارێك له پیشانگایه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كرد، پاش كوشتنیشی به دروشمی "الله اكبر" و حه‌له‌ب و سوریا له بیر نه‌كه‌ن" و "ئێمه له حه‌له‌ب ده‌كوژرێین و ئێوه‌ش لێره" پاساوی بۆ كوشتنه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رگری له كرده‌وه‌ی پۆلیس بۆ كوشتنی بكوژی باڵیۆزی روسیا كرد و له‌مباره‌وه گوتی "هه‌ندێ گومان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه بۆ به زیندوویی ده‌ستگیر نه‌كرا، سه‌یری بكه‌ن چی له بهشیكتاش روویدا، كاتێ كه هه‌وڵیاندا هێرشكارێك به زیندوویی بگرن".
بهشكیتاش ئاماژه‌یه‌كه به دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ستادیۆمی به‌شكیتاشی ئیستانبوڵ له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه.
فه‌تحولشام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو)، به‌رپرسیارێتی كوشتنی باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندری كارلۆف به ئه‌ستۆ گرت.
جه‌یشی فه‌تحولشام له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "به هاوكاری له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گورگه خولهمێشهكان و حزبی ئیسلامی توركمه‌نستان ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه" و به سێداره‌دانی باڵیۆزی روسیا له ئه‌نقه‌ر ناوی هێناوه.
به‌ڵام به‌رپرسانی توركیا به بێ گوێدان به به‌یاننامه‌ی فه‌تحولشام رایانگه‌یاند جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له پشت كوشتنی باڵێۆزی روسیان و به‌رپرسیارێتی كوشتنه‌كه‌شی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له ئه‌مریكا نیشته‌جێ بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی توركیا خێزانی ئه‌و پۆلیسه‌یان ئازاد كرد كه باوك و دایك و خوشكێك و دوو كه‌سوكاری دیكه‌ی مه‌ولوود مه‌رد بۆ لێپرسینه‌وه ده‌ستگیر كرابوون.
به پیی میدیاكانی توركیا پۆلیسی ئه‌م وڵاته له ژووری مانه‌وه‌ی مه‌ولوود مه‌رد ئالتنتاش له هۆتیڵێكی نزیك له سه‌نته‌ری هونه‌ری هاوچه‌رخ كه باڵیۆزی روسیای تێیدا كوشت، كتێبی رێكخراوی قاعیده و فه‌تحوڵڵا گوله‌نی دۆزیوه‌ته‌وه.